٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرلەشکری سوپای عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە پلان دادەڕێژن..پێشمەرگە لە سەعاتی سفری بەرپاکردنی ھێرشە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت KDP.INFO-  وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەینێت، لەئێستادا ھێزی پێشمەرگە لە حاڵەتی سەعاتی سفردایە بۆئەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکان بۆردوومان بکات و ھێزی پێشمەرگەیش بەپێی پلانێک لە ھەموو لایەکەوە ھێرش بەرپا بکات.

بەرێوبەری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی راگەیاند: "لەئێستادا چاوەڕوانی ئەمەریکا و تورکیا و عێراق دەکرێت و، چونکە شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق لەگەڵ سەرلەشکری عێراق (بابەکر زێباری) لە ھەرێمی کوردستانن و سەرقاڵی کۆبوونەوەن بۆ ئەوەی پلانێکی ھاوبەش دابنرێت."

 بەرێوبەری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، "لە سنووری قەزای مەخموور و گوێڕ و ناوچەکانی دیکە ھێزی پێشمەرگە لە حاڵەتی سەعاتی سفردان بۆ ئەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکان بۆردوومانی مۆڵگەکانی داعش بکات دواتر ھێزی پێشمەرگە ھێرش ببات."

(حیکمەت) راشیگەیاند: "فەرەنسا داوای کردووە کۆبوونەوەیەک لەبارەی ئەو رووداوانە بکرێت و بڕیارە ئەنجوومەنی ئاساییشی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ ببێتەوە و زۆر شت ئەو کات تێپەڕێندرێت و فەرەنسا یەکێک لەو وڵاتانە دەبێت کە ئامادە بێت سوپایش ڕەوانە بکات."

بڵندئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار