٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە لە سنووری مووسڵ لە ئامادەباشیدایە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت KDP.INFO-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان کە ئێستا سەرپەرشتیی ژمارەیەکی زۆری خۆبەخش دەکات لە سنووری مووسڵ ڕایگەیاند، لەئێستادا ھێزەکانی پێشمەرگە لە دەوروبەری ناحیەی باشیک بە چەکی قورسەوە، بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە ئامادەباشیی تەواودان.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (بەشار مشیر ئاغا) بە kdp.infoی راگەیاند: "شەوی رابردوو، ھێزەکانی پێشمەرگە گورزێکی کوشندەیان لە چەکدارانی داعش داوە و بە دەیان کەسیان لێ کوژراوە و دەیانیشیان لێ بریندار بوون و، پێشمەرگە پێشرەوییان کردووە تاوەکو گەیشتنە گەڕەکانی گۆگجەلیل و سەددام و گەیشتبوونە ناو مووسڵ، پێشمەرگە سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد، بەڵام پاش کۆتاییهاتنی شەڕ، بە فەرمانێک چەند (کم) پێشمەرگە پاشەکشەی کرد."

(بشار مشیر ئاغا) روونیشی کردەوە، "لەئێستادا ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە لە دەوروبەری ناحیەی باشیکن و لە ئامادەباشی تەواودان و خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە کە پارێزراو دەبن."

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار