فەرماندەیەک: لە ناوچەی بەنداوی مووسڵ ھێرشێکی داعش تێکشکێندرا و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە

شنگال-تایبەت KDP.INFO- فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک ڕایگەیاند، "ھێزەکانی ئێمە لە ناوچەی بەنداوی مووسڵ ھێرشێکی داعشیان تێک شاند و ژمارەیەکی زۆر لە کوژراو و برینداریان هەیە.
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک (عەبدوڵرەحمان کەورینی) بە kdp.infoی رایگەیاند: "لەئێستادا چیای شنگال پڕە لە ھێزەکانی پێشمەرگە و ناحیەی سنونێش کۆنترۆڵ کراوە و، ئاوارەکانیش رزگار دەکرێن بە بەردەوامی." (عەبدوڵرەحمان کەورینی) روونیشی کردەوە، "ئەمڕۆ لە ناوچەی بەنداوی مووسڵ شەڕێکی قورس لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش ڕوویداوە و تێک شکێندران و زیاتر لە 20چەکدار کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون و چەندین ئۆتۆمبێلی جۆری ھەمەریش سوتێندران."
زیاتر گوتی، لەئێستادا شەڕەکە وەستاوە و ناوچەکە ئارامە.
بڵندئیبراھیم




