٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێم، داوای دەستێوەردانی سیاسی و مرۆیی ئەنجوومەنی ئاساییش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ هاوكاریی مرۆیی، داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات بەر بە ڕوودانی كارەساتی مرۆیی بگرێت و، بۆ سڕینەوەی ئەم مەترسییە لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان، دەستێوەردانێكی سیاسی و مرۆیی بكات.

(دیندار زێباری) لە رێگای تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە عێراق، داوا لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە، "بەبێ دوودڵی هەنگاوی پێویست بنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم كردەوە وەحشیگەریانەی كە بە شێوەی سیستیماتیك ژیانی مرۆڤایەتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردووەتە ئامانج وك بە سەدانهەزار كەس ئاوارە بوونە وك پاراستنی كەرامەتی مرۆڤ ئەرك و بەرپرسارەتیی ئەنجوومەنی ئاساییشە."

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ هاوكاریی مرۆیی، لە بەشێكی تری لێدوانێکیدا، داوای جێبەجێكردنی بڕیارنامەكانی ئەنجوومەنی ئاساییش بۆ شەڕی دژەتیرۆر دەكات، بۆ بەرگرتن لە روودانی كارەساتی مرۆیی. چونكە ئەو رەوشەی كە دروست بووە، تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵكو ئاساییش و سەقامگیریی جیهانیشی كردووەتە ئامانج.

هاوکات گوتی، هەوڵە جیدییەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ پاراستنی ئاوارەكان و بەرەنگاربوونەوەی چەكداران داعش، بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار