دوو تەقینەوە كەركووكیان هەژاند

كەركووك-KDP.info- لە كەركووك دوو بۆمب تەقینەوە و نزیكەی(35) هاووڵاتی بوون بە قوربانی.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك بە KDP.infoڕاگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی (تسعین)ی شاری كەركووك، تیرۆریستان حوسێنیەكی ئەو گەڕەكەیان كردە ئامانج و دوو بۆمبیان تێدا تەقاندنەوە، بەپێی ئامارە بەراییەكانیش، (5) هاووڵاتی شەهید و نزیكەی (30) هاووڵاتی بریندار بوون"، زیاتر گوتی، "لەئێستایشدا هیچ گرووپ و لایەنێك بەرپرسیارەتیی خۆی لە بەرامبەر ئەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندنەووە."
هیوا حوسێن ئەمین




