٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە سەعدییە زیانی زۆری بەرکەوتووە.. ڕەنگە چۆڵی بکات

سەرچاوە: KDP.info

 

سەعدییە-KDP.info- پاش بۆردوومانی چەند ڕۆژەی مۆڵگەكانی داعش لەناو شاری سەعدییە و بەنداوی حەمرین، لە لایەن هێزی ئاسمانیی عێراقەوە، وەک بەڕێوەبەری ئاساییشی گەرمیان دەڵێ، لەئێستادا هێزەكانی داعش ورەیان نەماوە و دوور نییە شارۆچكەی سەعدییە چۆڵ بكەن.

بەڕێوەبەری ئاساییشی گەرمیان(سەڵاح ڕەشید) بە KDP.info-ی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێكە هێزی ئاسمانیی عێراقی شارۆچكەی سەعدییە بۆردومان دەكات، بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بە تیرۆریستانی داعش كەوتووە و ژمارەیەكی زۆریان لێ كوژراون، بەڵام بەداخەوە ژمارەیەكی زۆری خەڵكی سڤیلیش شەهید بوون و بریندار كراون، چونكە داعش ڕێگری لەوە دەكرد هاووڵاتیانی سڤیل شارەكە جێ بهێڵن."

زیاتر گوتی: "لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆری هێزەكانی داعش شارۆچكەی سەعدییەیان چۆڵ كردووە و بەرەو بەرەی سلێمان بەگ و ئامرلی دەچن، بۆیە ژمارەی داعش ئەوەندە كەم بووەتەوە، دوور نییە شارەكە چۆڵ بكەن."

هیوا حوسێن ئەمین

 

هەواڵی پەیوەندیدار