خورماتوو.. پێشمەرگە چوار گوندیان ئازاد كرد

خورماتوو-KDP.info- لە سەعات (5)-ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، پێشمەرگە بەرەو خوارووی خورماتوو پێشڕەویی كرد و چوار گوندی ستراتیژی لە داعش پاك كردنەوە.
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، سەعات (5)-ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی بەرگریی داعش لە خوارووی خورماتوو، لە ئاكامدا توانییان گوندەكانی (قەرەناز، بەرەوچەلی، چەرداغ لی، ئەلبوحەسەنی بچووك) ئازاد بكەن، داعشیش بە شێوەیەك هەڵاتن تەنانەت نەیانتوانیوە تەرمی كوژراوەكانیانیش لەگەڵ خۆیان ببەن.
رائید (فارووق) زیاتر گوتی، ئەم شەو داعش بە هاوەن تۆببارانی گەڕەكەكانی (سەربازی و خانووەقوڕەكان)-ی شاری خورماتووی كرد و لە ئاكامدا هاووڵاتییەك شەهید و (5)-ی دیكە بریندار بوون.
شایانی باسە، ئەو گوندانەی ئەمڕۆ ئازاد كراون، لە ڕووداوەكانی ئەم دواییەدا كەوتبوونە دەست داعش و ئەمڕۆ كەوتنەوە دەست هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
هیوا حوسێن ئەمین




