٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە مەخموور لە پێشڕەویدایە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی مەخموور دەڵێت، هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان و زیانێكی زۆریان لە چەكدارانی داعش داوە و تێكیان شكاندوون.

قایمقامی شارۆچكەی مەخموور (ئیبراهیم شێخەڵڵا) لە بارەی شەڕی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش بۆ KDP.infoگوتی، "دۆخی مەخموور لە دوێنێ شەوەوە ئارام و جێگرە، لە درەنگانی دوێنێ شەوەوە پێشمەرگە هێرشی كردووەتە سەر مۆڵگەكانی داعش، ئێستایش شەڕ لە سنووری "دووگرتكان" و "پیرما" بەردەوامە و ئەو هێزانەی داعش لە پاشەكشەدان و پێشمەرگەیش بە بەردەوامی هێرش دەكاتە سەر داعش."

گوتیشی، "دواخاڵی هێزی داعش لە دواوەی گوندی "دووگرتكان"ـە و هێزی پێشمەرگەیش ئێستا لە پێشڕەویدایە بۆ ڕاوەدوودانی داعش و لە سەعات سێی شەوەوە پێشمەرگە بەردەوام بووە لە هێرش و داعشیش زیانێكی زۆری پێ گەیشتووە."

کارزانی هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار