باسنیوز: کاروانێکی دیکەی چەکی قورس گەیشتە ھەولێر

هەولێر-KDP.INFO- دووەم کاروانی چەکی قورس لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە گەیشتە پێشمەرگە و چەکەکان ئەمەریکایین و چەکی ئاست بەرز و پێشکەوتوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی چەکی قورس لە رێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و ڕادەست بە ھێزەکانی پێشمەرگە کراون.
سەرچاوەکە گوتیشی "چەکەکان چەکی ئاستبەرز و پێشکەوتوون و ئەمەریکایین."
جێی باسە، لە چەند رۆژی رابردوویش کاروانێکی دیکەی چەک لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە گەیشتنە ھەرێمی کوردستان و ڕادەست بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کران.




