٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵمەتی ڕزگارکردنی ئاوارەکانی چیای شنگال بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال_تایبەت KDP.INFO-  نوێنەری ئاساییشی گشتیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵمەتی ڕزگارکردنی ئاوارەکانی چیای شنگال بەردەوامە و تا ئێستایش ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی ئێزدییان رزگار کروون کە چەند ڕۆژە لەو شاخە گیریان خواردبوو.

 

نوێنەری ئاساییشی گشتیی  ھەرێمی کوردستان(عەمید ئاشتی کۆچەر) بە kdp.infoی ڕاگەیاند: "گەیشتوونەتە چیای شنگال و ڕێگا بۆ ھاتنە خوارەوەی ئاوارەکان کراوەتەوە و هەڵمەتی ڕزگارکردنیان بەردەوامە و تا ئێستایش ژمارەیەکیان لێ رزگار کراون، بەڵام چونکە هێشتا بەردەوامن لە ڕزگارکردنیان دیار نییە ژمارەی ڕزگارکراوان چەندە."

 

(عەمید ئاشتی کوچەر) ڕوونیشی کردەوە، "پێشمەرگە پارێزگاریی لە ئەو هاووڵاتیانە دەکەن تا لە ڕێی سنووری سووریاوە بە یەکجاری ڕزگار دەکرێن."

 

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار