بەپەلە.. فەرماندەیی بارزان: گوێڕ لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە.. ھێزەکانمان لە مەخمووریش جێگیر کراون

مەخموور-تایبەت KDP.INFO- بەڕێوبەری ئیدارەی فەرماندەیی بارزان ئاشکرای کرد، فەرماندەیی بارزان بە چەکی قورەسەوە گەییشتنە ناوچەی گوێڕ و ئەو شارۆچکەیە لەئێستادا لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە.
بەرێوبەری ئیدارەی فەرماندەیی بارزان (عقید ناجی سیامەند) بە kdp.infoی راگەیاند: "دوای شەڕەکەی سنووری قەزای مەخموور و ناحیەی گوێڕ، ھێزەکانی فەرماندەیی بارزان بە چەکی قورسەوە گەیشتنە ناحیەی گوێر و لەئێستادا لەو ناوچەیەدا جێگیر کراون."
(عەقید ناجی سیامەند) دەشڵێت: "لەئێستادا گوێڕ لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە و چەکدارانی داعش تێک شکێندراون و ھەڵاتوون."
روونیشی کردەوە، جگە لەو ھێزەی ڕەوانەی گوێڕ کراوە، ھێزێکی دیکە ئامادەیە بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو بۆ بەرگریکردن لە خاکی ھەرێمی کوردستان."
(سیامەند) زیاتر گوتی، ھێزەکانیان لە ناوچەی تلکێف و مووسڵیش لە پێشڕەویدانە و داعشیان تێکشکاندووە.
بڵند ئیبراھیم




