بەپەلە.. مەخموور و گوێڕ لەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزی پێشمەرگەدان و داعش تێکشکێندرا

مەخموور-تایبەت KDP.INFO- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ھاووڵاتیان پشتڕاست دەکاتەوە کە مەخموور و گوێڕ لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدان و داعش تێکشکێندرا.
بەرێوبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی راگەیاند: قەزای مەخموور و ناحیەی گوێڕ لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە و داعش تێکشکێندراوە و ھەڵاتوون و ژمارەیەکی زۆریان لە کوژراو بریندار هەیە و زۆر تەرمیشیان دوای خۆیان جێ هێشتوون."
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە بەرەو ئەو ناوچانە بەڕێکەوتوون، بۆ پاڵپشتیی ئەو ھێزانەی پێشمەرگە کە لە ناوچەکەن و لەئێستادا ڕەوشەکە ئارام بووەتەوە.
بڵند ئیبراھیم




