كۆمه‌ڵگه‌ى سنوون و چه‌ند گوندێكى دیكه‌ى ده‌وروبه‌رى ڕه‌بیعه تا بنارى چیاى شنگال ئازاد كران

هەولێر-KDP.INFO- سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕاگه‌یاند كه كۆمه‌ڵگه‌ى سنوون و چه‌ند گوندێكی دیكه‌ى ده‌ورووبه‌ری و ڕه‌بیعه تا بناری چیای شنگال ئازاد كران و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له پێشڕه‌ویدایه.
ئەو سەرچاوە سەربازییە هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى به "كوردستان تى ڤى" راگه‌یاندووە كه، له ئه‌نجامی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی چیای شنگال ده‌چێت.
له لایه‌كى دیكەوە له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان و هێزی دژه‌تیرۆر به فه‌رمانده‌یی (مه‌نسوور بارزانی) له میحوه‌ره‌كانی ڕه‌بیعه زوممار له پێشڕه‌ویدان و تیرۆریستانی داعش‌یش به‌رگه‌ى زه‌بریان ناگرن و به كۆمه‌ڵ ڕاده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوە كه، له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان و هێزی دژه‌تیرۆر به فه‌رمانده‌یی (مه‌نسوور بارزانی) سه‌رجه‌م گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ڕه‌بیعه‌یان له تیرۆریستانی داعش پاك کردووەته‌وه.




