ڕێگا بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال کرایەوە و لەئێستادا سەرقاڵی دەربازکردنیانن

شنگال-تایبەت KDP.INFO- نوێنەری ئاساییشی گشتی دەڵێت، لەئێستادا رێگایان بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال کردووەتەوە و لەئێستادا سەرقاڵی ھێنانە خوارەوەی ئاوارەکانن.
نوێنەری ئاساییشی گشتیی ھەرێمی کوردستان(عەمید ئاشتی کۆچەر) بە kdp.infoی راگەیاند: "لەئێستادا ھێزی پێشمەرگە پێشڕەوی دەکات و گەیشتوونەتە کۆمەڵگای دووگورا کە دوو کیلۆمەتر لە سنوونەوە دوورە."
(عەمید ئاشتی کۆچەر) گوتیشی: "ئێستا رێگای نێوان مەزاری شەرەفەددین و دووگورا و سنوون کراوەیە و ئاوارەکانی چیای شنگال رێگایان بۆ کراوەتەوە تاوەکو سنووری سووریا."
زیاتر گوتی: "لەئێستادا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان سەرقاڵی ھێنانەخوارەوەی ئاوارەکانن، کە چوار ڕۆژە بە هۆی گیرخواردنیانەوە لە ڕەوشی خراپدا بوون."
بڵند ئیبراھیم




