٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان: پێشمەرگە لە هەموو لایەكەوە لە پێشڕەویدایە و ورەی بەرزە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت KDP.INFO- جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی سەنگەرەكانی شەڕیان كردووە و ورەی پێشمەرگە بەرزە و لە پێشڕەویدایە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان (نازم هەركی) بە kdp.infoـی راگەیاند، "ئەمڕۆ وەكو لیژنەی ناوخۆ سەردانی سەنگەرەكانی شەڕمان لە ناوچەی شەلالات و بەنداوی مووسڵ كرد، شەڕیش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا بەردەوامە".

(نازم هەركی) گوتیشی، "ورەی هێزی پێشمەرگە بەرزە و لە پێشڕەویدایە و توانیویانە ئەمڕۆ داعش تێك بشكێنن و بە دەیان چەكداریش كوژراون، كە یەكێك لەوانە پلەی ئەمیرە".

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، "ئێمە لە سەردانەكانمان بەردەوام دەبین و دواتر راپۆرتێك ئامادە دەكەین بۆ باشتركردنی ژیانی پێشمەرگە و ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكەین بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەبارەیەوە بكات و بڕیاری لەسەر بدات".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار