٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی پارتی بە 550 خۆبەخشەوە گەیشتنە سەنگەرەکانی شەڕ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەتKDP.INFO-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، خۆی و550 کەسی خۆبەخش بۆ سەنگەرەکانی شەڕ لە مووسڵ بەڕێکەوتوون و لەئێستادا لە ناوچەی تەحریر جێگیر بوونە و لەگەڵ داعش لە شەڕدان.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (بەشار مشیر ئاغا) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە سنووری ھەرسێ لیژنەی ناوچەی پارتی لە بەردەرەش و لیژنەی ناوچەی پارتی لە ناحیەی گردەسێن، 550 کەسی خۆبەخش، بە چەک و ئۆتۆمبێلی خۆیان بەڕێکەوتوون بۆ سەنگەرەکانی شەڕ لە پارێزگای مووسڵ و لەئێستادا لە ناوچەی تەحریر جێگیر کراون و لەگەڵ چەکدارانی داعشدا لە شەڕدان."

سەبارەت بە ڕەوشی ئەو ناوچانە (بەشار مشیر ئاغا) گوتی: "لە دوێنێوە شەڕ لە تەحریر و شەلالات دەستی پێ کردووە و رەی پێشمەرگە بەرزە و لە پێشڕەویدایە و تا ئێستا توانیویانە زیاتر لە 100چەکداری داعش بکوژن."

زیاتر گوتی، ئەوان لەو ناوچانە دەمینێنەوە، تا چەکدارانی داعش بە تەواوەتی تێکدەشکێنن.

بڵند ئیبرھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار