٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەزایان: لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا پیشمەرگە تەنیا هێزە بەرەوڕووی داعش ببێتەوە و تێکیانبشکێنێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  چاودێرانی سیاسی و سەربازیی کورد و غەیرەکورد، لەسەر ئەو باوەڕەن کە، هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان توانا سەربازییەکانی لە بەرەوڕووبوونەی مەترسیدارترین گرووپی تیرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بێوەنەن.

شارەزای سەربازی و لیوای خانەنشینکراو(ئەحمەد فازڵ مەشهەدانی) دەربارەی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت، "پێشمەرگە پێگە و مۆڵگەی ڕێکخراوی داعشی هەژاند، پێشمەرگە نیشانی دا و سەلماندی کە لە توانایدایە بەرەوڕووی گەورەترین مەترسی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببێتەوە."

ئەو شارەزایە ئاماژەیشی دا، ناوەندەکانی لێتوێژینەوە و لێکدانەوەی زانیارییەکانی جیهان، بە توانایی پێشمەرگە لە بەرەوڕووبوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستیانە، سەرسام بوون.

شارەزای سیاسی(فەتحوڵڵا حوسێنی)-یش بە KDP.INFO–ی ڕاگەیاند، "سەرکەوتن بۆ پێشمەرگە بابەتێکی یەکلابووەوەیە، چونکە لە بنەرەتدا بۆ قوربانیدان لەپێناوی کورد و ئازادکردنی کوردستان پێک هاتووە، پێشمەرگە بەرگری لە خاک و ناوچەکانی کوردستان دەکات."

(حوسێنی) باوەڕی وایە، "پێشمەرگەی کوردستان سەلماندی بە توانا سەربازییەکانی بەرەوڕووی مەترسیدارترین ڕێکخراوی تیرۆریستی ببێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا."

ڕاوێژکاری پێشوو و شارەزا لە کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئەەمریکا(دەیڤد فیلیپس)-یش لەبارەی پێشمەرگەوە دەڵیت، "لە کۆتاییدا پێشمەرگە تەنیا هێزە بەرەوڕووی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ببێتەوە و تێکیانبشکێنێ."

جەمال باکیر-سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار