٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زوممار..پێشمەرگە زیاتر لە10گوندی کۆنترۆڵ کردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-تایبەتKDP.INFO-  بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە زوممار دەڵێت، هێشتا ھێزی پێشمەرگە لە سنووری زوممار زیاتر لە10 گوندی کۆنترۆڵ کردووەتەوە و بەردەوامیش لە پێشڕەویدایە.

 بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە زوممار(ساڵح میرانی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "لە سنووری ناحیەی زوممار ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەوی بەردەوامدایە و تا ئێستایش زیاتر لە 10گوندی کۆنترۆڵ کردوونەتەوە کە کەوتبوونە دەست چەکدارانی داعش."

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە زوممار ڕوونیشی کردەوە، "ھێزی پێشمەرگە، ئامادەکاریی تەواوی کردووە و پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە و لە زوممار نزیک بووەتەوە و بەم نزیکانە کۆنترۆڵ دەکرێتەوە و لەداعش پاک دەکرێتەوە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار