٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوازانیاری لەبارەی شەڕی پێشمەرگە و داعش لە گۆگجەلیل و بەلاوات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزی زێرەڤانی باس لە شەڕێكی نێوان خۆیان و داعش دەكات و دەڵێت، "چەكدارانی داعش زیانێكی زۆریان پێ گەیشتووە و بە دەیان لاشەیان جێ ماون". ڕەتیشی دەكاتەوە هیچ ئەفسەرێكی پێشمەرگە دەستگیر كرابێت.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزی زێرەڤانی (د. ئازاد حەوێزی) بۆ KDP.infoگوتی، "لە درەنگانی دوێنێ شەوەوە شەڕ دەستی پێ كردووە و تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەردەوام بوو، بە جۆرێك داعش لە سەعات 3-ی شەوەوە لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر بارەگاكانی پێشمەرگە ئەنجام داوە، لەم شەڕەیدا داعش چەكی زۆر قورسیان پێ بوو و تەنكەرێكی بۆمڕێژكراویان لە شەڕەكەدا بە كار هێنا، بەڵام قارەمانانی هێزی پێشمەرگە زەرەر و زیانێكی زۆریان بە داعش گەیاند و كوژراو و بریندارێكی زۆریان هەبووە، كە تا ئێستا 30 كوژراو و 25 برینداریان بەجێ ماون".

گوتیشی، "لە نێوان گۆگجەلیل و بەلاوات بە درێژایی 30 كیلۆمەتر ئەو شەڕە بەردەوامی هەبووە تا سەعات 11-ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ".

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەیش کە لە هەندێ سایت و پێگە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت بلاو بوونەوەتەوە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زێرەڤانی، ڕەتی كردەوە كە هیچ ئەفسەرێك فەرمانی دەسگیركردنی بۆ دەرچووبێت و سەرجەمیان ئێستا لە بەرەكانی شەڕدان.

کارزانی هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار