٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری كوردانی ئێزدی: هاوكارییەكانی ئاوارەكانی چیای شنگال كەمە و پێویستە زیاد بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-تایبەت بە KDP.INFO-نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، ئەو هاوكارییەی بە فڕۆكە گەیندراوەتە ئاوارەكانی چیای شنگال كەمە، چونكە ژمارەیان گەلێك زۆرە و پێویستیان بە هاوكاریی زیاترە.

 نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بەKDP.INFO-ی راگەیاند، "دوێنێ دوو فڕۆكەی هاوكاری گەیشتوونەتە ئاوارەكانی چیای شنگال و لە هەوڵی ناردنی هاوكاریی زیاتداین، بەڵام هاوكارییەكان كەمن، چونكە ژمارەی ئاوارەكان گەلێك زۆرە و لە بارودۆخێكی خراپدان".

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، جگە لەوانەی چیای شنگال، ئاوارەكانی دیكەیش كە لە سنووری پارێزگای دهۆكدان و رۆژ بە ڕۆژ ژمارەیان زیاتر دەبێت و پێویستیان بە هاوكاری هەیە.

ئەوەیشی خستە ڕوو كە، هێزی پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە و لە ماوەیەكی نزیكدا قەزای شنگال لە داعش پاك دەكەنەوە و كۆنتڕۆڵی دەكەن.

ئەمەیش لەكاتێكدایە، زیاتر لە 100 هەزار كوردی ئێزدی لە چیای شنگال گەمارۆ دراون و تاوەكو ئێستایش چەندین كەس لەوانە گیانیان لە دەست داوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار