بەغدا پارەی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان نادات

هەولێر-KDP.info-سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان، ئاماژە بە خراپیی گوزەرانی ئاوارەكانی شنگال لە شاری دهۆك دەدات و دەشڵێت، "حكوومەتی عێراق پارەی ئاوارەكانی هەرێمی ڕەوانە نەكردووە".
سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان (ئومێد خۆشناو) لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی، "لیژنەی تایبەت لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ 6/8/2014 سەردانی ئاوارەكانی شنگال لە دهۆك دەكات و ڕاپۆرتی خۆیان لەو بارەوە بڵاو دەكەنەوە و ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانیشی دەكەن، هەر ئەمڕۆیش سەرۆكی پەرلەمان سەردانی ئاوارەكانی شنگال لە دهۆك دەكات".
بەپێی زانیاریی KDP.info، حكوومەتی عێراق بڕی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوارەكانی مووسڵ و ئەنبار و دیالە خەرج كردووە، بەڵام ئەو بڕە بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان دیاری نەكراوە. (ئومێد خۆشناو) دەڵێت، "لیژنەكانی پەرلەمان داوای ئەو بەشەبودجەیەیان كردووە، بەڵام تا ئێستا حكوومەتی عێراق ئامادەیی دەرنەبڕیوە".
کارزان هەورامی




