٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە دوو هێرشی داعشی تێك شكاندن و تەرمی 18 تیرۆریستیش جێ ماون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بە kdp.info- ئەمڕۆ جارێكی دیكە لە سنووری شاری مووسڵ شەڕ لە نیوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا ڕووی دا و تیرۆریستانی داعشیش تێك شكێندران.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر بەنداوی مووسڵ، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بە توندی وەڵامیان درایەوە و تێك شكێندران و بەرەو وانێ هەڵاتن، شەش تەرمیشیان لە دوای خۆیان بەجێ هێشت.

 (مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی شەلالات شەڕوپێكدادان لە نێوان پێشمەرگە و داعشدا ڕووی داوە و هێزی پێشمەرگە چەكدارانی داعشی تێك شاند و لەوێیش 12 تەرمیان جێ هێشتووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار