پێشمەرگە گوندێكی دیكەی كۆنتڕۆڵ كرد و لە زوممار نزیك بووەوە

زوممار-تایبەت بە kdp.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هێزی پێشمەرگە لە هێرشبردن بەردەوامە و لە شارەدێی زوممار نزیك بوونەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت) بە kdp.info-ی راگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی زوممار گوندی مەحموودیان كۆنترۆڵ كردووە كە شوێنێكی ستراتیژییە و لە شارەدێی زوممار نزیكە، هەروەها هێزەكانی پێشمەرگە لە هێرشبردنیش بەردەوامن.
عەمید (هەڵگورد) ئاماژەیشی دا، هێزی پێشمەرگە لە هەموو لایەك لە پێشڕەویدایە بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە كۆنترۆڵ بكاتەوە كە لە دەست داعشدان.
بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێم راشیگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە كۆنترۆڵكردنی ناوچەكاندا پەلە ناكات بۆ ئەوەی زۆرترین دەستكەوت و كەمترین زیانی هەبێت.
بڵند ئیبراهیم




