٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ناوچەی گوێڕ پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێك شكاند

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-تایبەت بە kdp.info- قایمقامی شارۆچكەی مەخموور ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە سنووری شارەدێی گوێڕ هێرشیان كردە سەر پێشمەرگە، بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە وداعش تێك شكێندران.

 قایمقامی شارۆچكەی مەخموور (ئیبراهیم شێخەڵڵا) بۆ kdp.infoگوتی، ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ چەكدارانی داعش لە گوندی كوشافی سەر بە شارەدێی گوێڕ كە دوورەدەستە، هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بەرپەرچیان دانەوە و داعش تێك شكێندران.

(شێخەڵڵا) گوتیشی، "خۆشبەختانە لەو شەڕەدا هێزی پێشمەرگە هیچ زیانێكی بەر نەكەوتووە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار