٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە نزیك گوندی بەلاوات پێشمەرگە داعشی ڕاو نا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بە kdp.info-  ئەمڕۆ دوای هاویشتنی چەند گوللەهاوەنێك لەلایەن چەكدارانی تیرۆرستی داعشەوە ڕووەو هێزی پێشمەرگە لە نزیك گوندی بەلاواتی سەر بە شارەدێی قەرەقووش، پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق وەڵامی توندیان دانەوە و توانییان تیرۆرستانی داعش تێك بشكێنن.

ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای مووسڵ (غەزوان داوودی) بە PDK.INFO-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە ئەنجامی هاویشتنی چەند گولـلەهاوەنێك لە لایەن چەكدارانی داعشەوە ڕووەو هێزەكانی پێشمەرگە لە نزیك گوندی بەلاواتی سەر بە شارەدێی قەرەقووش، هێزەكانی پێشمەرگە توانییان وەڵامی توندی چەكدارانی داعش بدەنەوە و پاشانیش فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق بۆردوومانی داعشیان كرد و لە ئەنجامدا تێك شكێنران، ئێستایش لەو ناوچەیە چەكدارانی داعش كشاونەتەوە و بەرەو ناو مووسڵ هەڵاتوون، ئەمە جگە لەوەی كە كوژراو و بریندارێكی زۆریانیش هەیە.

(داوودی) گوتیشی، چەكدارانی تیرۆرستی داعش لە گوندی بەعویزەیش ویستیان هێرش بكەن، بەڵام پێشمەرگە لەوێیش وەڵامێكی توندی دانەوە و چەكدارانی داعش پاشەكشەیان كرد، ئێستایش دۆخەكە ئارامە و پێشمەرگەیش بە ورەیەكی بەرزەوە بەرگری دەكات و لە ئامادەكاریی تەواودایە بۆ هەر هێرشیكی چەكدارانی داعش.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پاریزگای مووسڵ زیاتر ڕوونی كردەوە، "زانیاریمان هەیە لە ئیستادا چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە مووسڵیش پاشەكشە دەكەن."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار