پارێزگاری دهۆك: لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکوومەت هەوڵی دابینكردنی پێداویستی بۆ ئاوارەكانی شنگال دەدەین

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری دهۆك ئاماژە بەوە دەدات، لە هەوڵی جیددیدان بۆ دابینكردنی پێداویستی بۆ ئاوارەكانی شنگال لە دهۆك و لەگەڵ حكوومەتیشدا لەو بارەیەوە لە كۆبوونەوەدان.
پارێزگاری دهۆك (فەرهاد ئەترووشی) لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی، "ئێستا ئێمە و جێگری سەرۆكی حكوومەت لە كۆبوونەوەداین بۆ دابینكردنی پێداویستی بۆ ئاوارەكانی شنگال كە ژمارەیان نزیكەی 18 هەزار كەسە، لەبەر زۆریی ژمارەی ئاوارەكانیش، دەبێت لە ڕێگەی هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ حكوومەتەوە كار بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان بكرێت".
(ئەترووشی) ئەوەیشی خستە ڕوو، ئێستا پێداویستیی خواردن و خواردنەوە لە هەموو شتەكانی دیكە گرنگترن، چونكە بەشێك لە ئاوارەكان ئەو پێداویستییەیان دەوێت.
ئەمڕۆیش جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری دهۆكی كرد بە مەبەستی دابینكردنی پێداویستیی خێرا بۆ ئاوارەكان.




