٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێم داوا لە دادگای تەکساس دەکات، فەرمانی ڕاگرتنی نەوتی بارکراوی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-   دوێنێ دووشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارییەکی پێشکەشی دادگای تەکساس کرد بۆ ئەوەی دەست هەڵبگرێت لەو فەرمانەی کە بۆ ڕاگرتنی نەوتی خاوی بارکراوی هەرێمی کوردستان دەری کردبوو، لە کاتێکدا ئەو نەوتە خاوە بە شێوەیەکی یاسایی لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە و بەپێی دەستوور و یاساکانی عێراق، بەرهەمهێنراوە و هەناردەکراوە و فرۆشراوە.

ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێم دوێنێ دووشەممە بڵاوی کردووەتەوە کە، سکاڵاکەی حکوومەتی فیدراڵی عێراق، کە فەرمانەکەی لەسەر دەرکراوە، ژمارەیەک بانگەشەی هەڵە و ناپەیوەندیداری دژ بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێدایە. داواکاریەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پاشکۆکەیدا، وەڵامێکە بۆ ئەو بانگەشانە و تێڕوانینێکی کورتی لەخۆگر تووە سەبارەت بە بەندەکانی دەستووری عێراق کە حکوومەتی فیدراڵی عێراق بۆ داواکەیان پشتی پێبەستووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار