٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی مەخموور: پێشمەرگە، بۆ هەر ئەگەرێک لە ئامادەباشیدایە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-تایبەت KDP.INFO-  قایمقامی قەزای مەخموور دەڵێت، داعش لە سنووری ئەوان جموجۆڵی ھەیە، بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگە لە ئامادباشیدانە بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

 قایمقامی قەزای مەخموور(ئیبراھیم شیخەڵا) بە kdp.infoی راگەیاند: "دەمێکە ئاگاداری ئەوەین کە داعش جموجۆڵی ھەیە لە سنووری مەخموور، بەڵام ئەمە بۆ ئەوەیە تا ئەو گوشارەی لە سنووری شنگال و زوممار لەسەریان ھەیە، کەمی بکەنەوە، ئەگەر نا ناتوانن ھێرش بکەنە سەر ناوچەکەمان."

(ئیبراھیم شێخەڵا) گوتیشی: "ھێزێکی زۆریان بۆ ڕەوانەکراوە و لە ئامادەباشیدانە بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو، بەڵام لەئێستادا ھیچ مەترسییەک لەئارادا نییە."

ئەوەشی خستەڕوو کە، شەوی رابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق لەو سنوورە بۆردوومانی داعشی کرد و لەئێستادا جمجۆڵیان نەماوە.

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار