٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وانکێ کۆنترۆڵ کرا و داعش لە ترسی دەستبەسەرداگرتنی مووسڵ، لە گۆگجەلیلیش ڕادەکەن

سەرچاوە: KDP.info

تلکێف-تایبەت KDP.INFO-  ھێزەکانی  پێشمەرگە ناحیەی وانکێیان کۆنترۆڵ کردەوە و پێشڕەوییش دەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی کارگەی دەرمان لە نزیک قەوسیات. بەپێی زانیارییەکانیش، داعش لە ترسی دەستبەسەرداگرتنی مووسڵ لە لایەن پێشمەرگەوە، لە گۆگجەلیلیش ڕادەکەن.

 

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان داوودی) بە kdp.infoی راگەیاند: "شەڕ لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش بەردەوامە و پێشمەرگە ناحیەی وانکێی سەر بە قەزای تلکێفی کۆنترۆڵ کردووە و پێشڕەوییش دەکات بۆ دەست بەسەرداگرتنی کارگەی دەرمان لە نزیک قەوسیات."

(غەزوان داوودی) گوتیشی: "چەکدارانی داعش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلیشیان سوتێنراون."

(داوودی) زیاتر گوتی، "زانیاریمان بۆ ھاتووە لە ناوچەی گۆگجەلیلیش چەکدارانی داعش دەستیان کردووە بە ھەڵاتن، چونکە پێیان وایە ھێزی پێشمەرگە ھێرشی سەر مووسڵ دەکات و کۆنترۆڵی دەکات."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار