فەرماندەیەک: پێشمەرگە لە شنگالە و بەمزووانەیش موژدەی سەرکەوتنێکی گەورە دەبیستن

شنگال-تایبەت KDP.INFO- فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک دەڵێت، هێزەکانی پێشمەرگە لەئێستادا لەناو قەزای شنگالن و لە پێشڕەوییش بەردەوامن و چەکدارانی داعش تێکشکێندراون و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. هاوکات دەڵێ، بەم نزیکانە موژدەی سەرکەوتنێکی گەورە دەدەنە خەڵکی کوردستان.
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک لیوا (عەبدوڵرەحمان کەورینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "لەئێستادا لەناو قەزای شنگالن و شەڕیش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە، بۆئەوەی تەواوی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.
(عەبدوڵرەحمان کەورینی) زیاتر گوتی، "داعش تێکشکێندراون و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراون و تەرمەکانیان جێ ھێشتوون."
(کەورینی) گوتیشی، "بەم نزیکانە موژدەی سەرکەوتنێکی گەورە دەدەینە خەڵکی ھەرێمی کوردستان."
بڵندئیبراھیم




