لە وانکێ شەڕ بەردەوامە و پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە.. زیاتر لە 250 داعش کوژراون

تلکێف-تایبەت KDP.INFO- هێشتا شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە ناحیەی وانکێ بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "چەکدارانی داعش لەناو ناحیەی وانکێی سەر بە قەزای تلکێفدا ماون و هێشتا شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە و لە کۆنترۆڵکردنی نزیک بوونەتەوە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "داعش زۆر ھەوڵیدا بۆ ئەوەی بەنداوی مووسڵ بگرێت، بەڵام ھێزی پێشمەرگە رووبەڕوویان بوونەوە و تێکیانشکاندن و لەو شوێنە ڕایانکرد."
زیاتر گوتی "لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، لە ناوچەکانی گۆگجەلیل و وانکێ و زوممار و شنگال نزیکەی 250 چەکداری داعش کوژراون."
بڵند ئیبراھیم




