٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەناردەی نەوتی کوردستان دەستی پێ کردەوە و شەشەم کەشتییش بەڕێ کەوت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند کە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی بۆریی نەوتەوە بۆ تورکیا دەستی پێ کردەوە و ئەمڕۆ دووشەممەیش، شەشەمین کەشتیی بارهەڵگر کە 250هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کوردستانی لێ بار کراوە، بەندەری جەیهانی تورکیای جێ هێشت.

ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە کە، پاش ئەوەی بە هۆی پڕبوونی کۆگاکانی نەوت لە تورکیا لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابرد هەناردەی نەوت وەستێدرا، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەیش، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەستی پێ کردەوە و لە ئێستادا لە ڕۆژێکدا 75هەزار بەرمیل نەوت بە بۆرییە نوێیەکەی نەوتدا ڕەوانە دەکرێ.

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار