٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: ھەوڵ دەدەین، زۆرترین دەستکەوت و کەمترین زیانمان ھەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-تایبەت بەKDP.INFO-  بەرێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ھێرشی ھێزی پێشمەرگە بۆ شنگال و زوممار دەستی پێ کردووە و لەئێستادا لە پێشڕەویدان و توانیویانە شوێنگەلێک کۆنترۆڵ بکەنەوە. گوتیشی، لە هێرشبردن پەلە ناکەن بۆ ئەوەی زۆرترین دەستکەوت و کەمترین زیانیان ھەبێت.

بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی راگەیاند: "لەئێستادا ھێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە جووڵە کردووە بۆ ئەو ناوچانەی کە پێشتر لە دەستیان دابوو، وەکو شنگال و زوممارکۆنترۆڵی بکەنەوە و لەئێستادا توانیویانە ھەندێک شوێن کۆنترۆڵ بکەنەوە و لە پێشڕەویکردنیدان."

 (عەمید ھەڵگورد حیکمەت) کە ئێستا لەبەرەکانی جەنگدایە لە سنوری شنگال گوتیشی: "ئامادەکاریی باش کراوە وھێرش لە ھەموو لایەکەوە دەستی پێ کردووە و، زۆر شوێن دەستی بەسەردا گیراوەتەوە، بەڵام هێشتا بە تەواوەتی کۆنترۆڵ نەکراوە."

ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، "لەئێستادا ھێزەکانی پێشمەرگە لە دەوروبەری شنگال و زوممارن و پەلە ناکەن لە ھێرشەکەیان، بۆئەوەی زۆرترین دەستکەوت و کەمترین زیانیان ھەبێت."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار