٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاھیرە کۆنترۆڵ کرایەوە.. پێشمەرگە لە ھەموو لایەکەوە ھێرشی بەرپا کردووە

سەرچاوە: KDP.info

 ڕەبیعە-تایبەت بەKDP.INFO-  فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، ھێرشێکی گەورەیان دەست پێ کردووە و لە ھەموو لایەک و لەئێستادا توانیویانە گوندی قاھیرەیش کۆنترۆڵ بکەنەوە.

فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە (ھاشم سیتەیی) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە دوێنێوە رەبیعەمان گرتووەتەوە و ئەمڕۆیش لە ھەموو لایەکەوە ھێزی پێشمەرگە ھێرشێکی گەورەی بەرپا کردووە و لەئێستادا ئێمە گەیشتووینەتە ناوچەی قاھیرە و کۆنترۆڵمان کردووە و لە پێشرەویداین."

(ھاشم سیتەیی)گوتیشی: "لە ھێرشکردن بەردەوام دەبێن و بەرەو زوممار بەڕێدەکەوین و تەواوی ناوچەکان کۆنترۆڵ دەکەینەوە."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار