سەرکەوتنێکی گەورە بەڕێوەیە.. زۆر شوێنی شنگال گیراونەتەوە

شنگال-تایبەت بەKDP.INFO- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت، ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە کۆ کراوەتەوە و خۆیان بۆ سەرکەوتنێکی گەورە ئامادە کردووە.
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک لیوا (عەبدوڵرەحمان کەورینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە سنووری قەزای شنگال لەئێستادا تەواو خۆمان ئامادە کردووە و ھێزێکی زۆر بە چەکی قورسەوە لەوێ ھەیە و ھەندێک شوێن کەوتووەتەوە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە"، بەڵام ئامادە نەبوو ناوی شوێنەکان ئاشکرا بکات.
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک روونی کردەوە، "ئەم جارە زۆر باش خۆمان ئامادە کردووە و بەم نزیکانە سەرکەوتنێکی گەورە بەڕێوەیە."
بڵند ئیبراھیم




