٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوارسەد كەس لە بەردەڕەش خۆبەخشانە دەچنە بەرەكانی شەڕەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-تایبەتKDP.INFO- نزیكەی 400 كەس لە شارۆچكەی بەردەڕەش سەردانی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردووە بۆ ئەوەی بچنە بەرەكانی شەڕ و بەرگری لە خاكی كوردستان بكەن، بڕیارە هەر ئەمڕۆیش 120 كەس لەو خۆبەخشانە بەڕێ بكەون.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە بەردەڕەش (تەحسین یاسین تەها) بە kdp.info-ی راگەیاند، دوای ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ناوچەكانی شنگال، تەواوی خەڵكی سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش ئامادەیی خۆی پێشان داوە بۆ ئەوەی بەرگری لە خاكی كوردستان بكەن و بچنە بەرەكانی جەنگەوە، هەر ئەمڕۆیش بە بێ ئاگاداركردنەوە نزیكەی 400 كەس سەردانی لیژنەی ناوچەی پارتییان كردووە تا خۆبەخشانە بچنە ڕیزەكانی پێشمەرگەوە.

 (تەحسین یاسین) گوتیشی، بڕیارە وەكو قۆناخی یەكەم ئەمڕۆ سەعات 5-ی ئێوارە 120 كەس لەو خۆبەخشانە ڕەوانەی بەرەكانی جەنگ بكرێن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار