بەنداوی مووسڵ لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە.. ھێرش لە ھەموو لایەکەوە بەرپا دەکرێ

مووسڵ-تایبەتKDP.INFO- بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، ھێزێکی زۆر بۆ پارێزگاریکردن لە بەنداوی مووسڵ ڕەوانە کراوە و لەئێستادا لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە، جەختیشی کردەوە ھێزێکی زۆر ئامادە کراوە بۆ ئەوەی لە ھەموو لایەکەوە ھێرش بکاتە سەر ئەو شوێنانەی لەدەستیان داوە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند: "ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بۆ پارێزگاریکردن لە بەنداوی مووسڵ جێگیر کراوە و لەئێستادا ئەو بەنداوە لەژێرکۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە و ھیچ مەترسیێکی لەسەر نییە بکەوێتە دەست داعشەوە."
(عیسمەت رەجەب) روونیشی کردەوە، لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن بڵاو دەکرێتەوە کە بەنداوی مووسڵ لە دەست داعشە، بەڵام ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەمە ڕاستی نییە و لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە.
زیاتر گوتی، لەئێستادا ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بۆ ھێرشکردن لە ھەموو لایەکەوە کۆ کراوەتەوە و بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو و پێویست کراوە.
بڵند ئیبراھیم




