شنگال.. پێشمەرگە هێرش دەبات و لە پێشڕەویدایە

شنگال-تایبەت بە kdp.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە ناوچەی شنگال و زوممار شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا بەردەوامە و هێزی پێشمەرگەیش لە پێشڕەویدایە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، پێشمەرگە تەواو خۆی ئامادە كردووە و هێزێكی زۆر كۆ كراوەتەوە و شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا لە شنگال و زوممار دەستی پێ كردووە و هێزی پێشمەرگەیش لە پێشڕەویدایە.
عەمید (هەڵگورد) گوتیشی، دوای هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر داعش، لە ئێستادا ناوچەی رەبیعە كەوتووەتەوە دەست هێزی پێشمەرگە و هەندێك لە ناوچەكانی شنگال و زومماریش كۆنتڕۆڵ كراونەتەوە.
ئەو هەروەها زیاتر گوتی، چاوەڕوان دەكرێت تا سبەی هێزی پێشمەرگە تەواوی ئەو ناوچانە كۆنتڕۆڵ بكاتەوە كە كەوتوونەتە ژێر دەستی چەكدارانی داعشەوە.
بڵند ئیبراهیم




