٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە تلکێف شەڕ بەردەوامە.. کۆنترۆڵکردنی بەنداوی مووسڵ لەلایەن داعش ڕەتدەکرێتەوە.

سەرچاوە: KDP.info

تلکێف-تایبەت بەKDP.INFO-  بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموکراتی کوردستان، دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی بەنداوی مووسڵ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە  ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو بەنداوە لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە. گوتیشی، لە ناوچەی وانێی سەر بە شارۆچکەی تلکێف، هێشتا شەڕ بەردەوامە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)بەKDP.INFOی راگەیاند: "لە ناوچەی وانێی سەر بە قەزای تلکێف شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدانە و بەرگریێکی باش دەکەن."

(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە بەنداوی مووسڵ لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵ کراوە، دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو بەنداوە لەژێرکۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگە دایە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار