٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەكی باش لە بەردەستدایە... پێشمەرگە چاوەڕوانی فەرمانی (سەرۆك بارزانی)ـن بۆ هێرشكردن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-تایبەت بە KDP.INFO- وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە بەرگریدایە و پێویستی بە فەرمانی (سەرۆك بارزانی) هەیە بۆ هێرشكردن، بەڵام فەرماندەكان دەتوانن جووڵە بە پێشمەرگە بكەن لەو شوێنانەی كە شەڕ تێیاندا ڕووی داوە. ڕیشیدەگەیەنێت، هێزی پێشمەرگە چەكی پێویستی لە بەردەستدایە بۆ بەرگریكردن.

 بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت) بە kdp.info-ی راگەیاند، لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە چەكی باشی لە بەردەستدایە بۆ بەرگریكردن و تاوەكو ئێستایش چەكی لە دەرەوە بۆ نەهاتووە.

عەمید (هەڵگورد) گوتیشی، لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە بەرگریدایە و پێویستی بە فەرمانی (سەرۆك بارزانی) هەیە بۆ هێرشكردن، بەڵام فەرماندەكان دەتوانن جووڵە بە پێشمەرگە بكەن لەو شوێنانەی كە شەڕ تێیاندا ڕووی داوە.

(حیكمەت) زیاتر گوتی، "سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئاشكرا رایگەیاندووە كە داوای چەكمان لە دۆستەكانمان كردووە و لیژنەیەكی وەزارەتیش پێك هێندراوە و سەردانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای كردووە بۆ ئەوەی هاوكاریی هێزی پێشمەرگە بكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ جۆرە چەكێك لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و ئەگەر بگات، ئاشكرای دەكەین".

ئاماژەیشی دا كە شەڕ لە سنووری شنگال لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا بەردەوامە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار