٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزی پێشمەرگە لە شنگال نەكشاوەتەوە و تەنیا خەڵكیان رزگار كردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-تایبەت بە KDP.INFO-نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، هێزی پێشمەرگە هەندێك شوێنی ناوچەی شنگالیان چۆڵ كردووە و خەڵكیان ڕزگار كردووە، هەروەها ئامادەكاریی تەواویشیان كردووە بۆ ئەوەی هێرش بكەن و ئەو ناوچانە كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.

نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، شەوی رابردوو لە كۆمەڵگەی گرزەر و گرعوزێر و سیپا شێخ خدرێ، شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا دەستی پێ كرد و تا ئەمڕۆ بەیانی بەردەوام بوو، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بۆ چیای شنگال ئاوارە بوون.

 نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی، دواتر هێزی پێشمەرگە بۆ رزگاركردنی خەڵكی ئەو ناوچانە بەشێك  لەو ناوچانەیان چۆڵ كردووە و خەڵكەكەیان رزگار كرد، لە ئێستایشدا پێشمەرگە هێزێكی زۆری بۆ هاتووە و بڕیارە هێرش بكەنە سەر داعش و ئەو ناوچانە كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.

(سەیدۆ چەتۆ) زیاتر گوتی، هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدان و خەڵكی ئەو ناوچانەیش هاوكاریی پێشمەرگە دەكەن.

ئەوەیشی خستە ڕوو كە داعش لە سنووری شارۆچكەی شنگال مەزارگەی (سەیدە زەینەب)ـیان تەقاندووەتەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار