٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕەبیعە.. هێرشێكی داعش تێك شكێندرا

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-تایبەت بە KDP.INFO-شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سنووری رەبیعە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و داعش تێك شكێندرا.

فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك لیوا (عەبدولڕەحمان كەورینی) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، "شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سنووری نێوان رەبیعە_سنوون هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و ئێمەیش بە توندی ڕووبەڕوویان بووینەوە و شكستێكی گەورەیان برد".

فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك هەروەها ڕوونیشی كردەوە، لە ڕووبەڕوونەوەكەدا پێشمەرگە زیانێكی گەورەی بە داعش گەیاندووە و ژمارەیەكی زۆریان لێ كوژراون و بریندار بوون. (كەورینی) گوتیشی، خۆشبەختانە لەو شەڕەدا پێشمەرگە هیچ زیانێكی بەر نەكەوتووە.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار