٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاتنی چەکدارانی یەپەگە بۆ هاوکاریی ھێزی پێشمەرگە ڕەت کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ڕەبیعە-تایبەت KDP.INFO-  فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری ڕەبیعە دەڵێت، ھیچ ھێزێکی (یەپەگە) نەھاتووە بۆ ھاوکاریکردنی پێشمەرگە، تەنیا ئەوە نەبێت کە وەک پێشووتر، لەسەر سنوورن و ئەوان بری رۆژئاوای کوردستان دەپارێزن.

لە هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنەوە وەها بڵاو کرایەوە کە، ھێزێکی چەکدارانی (یەپەگە)-ی باڵی سەربازیی (پەیەدە) بۆ ھاوکاریکردنی پێشمەرگە، چوونەتە ناوچەی لە ناوچەی ڕەبیعە و زوممار، پێوەست بەم پرسە، فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری ڕەبیعە(ھاشم سیتەیی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ماوەیەکی زۆرە ھێزەکانی پێشمەرگە و یەپەگە سنووری نێوان ھەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان دەپارێزن و لەئێستایشدا بە ھەمان شێوەیە."

 (ھاشم سیتەیی) گوتیشی: "ھیچ ھێزێکی یەپەگە نەھاتووە بۆ ئەوەی ھاوکاریی پێشمەرگە بکات لەو شوێنانەی شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و داعشدا دەکرێت لە ناوچەی زوممار، بەڵکو لە شوێنی خۆیانن لەسەر سنووری نێوان ھەرێم و رۆژئاوای کوردستان."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار