پاشەکشە لە زوممار ڕەت کرایەوە.. پێشمەرگە لە کەسک، داعشی تێک شکاند

زوممار-تایبەت KDP.INFO- ئەو هەواڵانە ڕەت دەکرێنەوە کە دەگوترێن زوممار لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵ کرابێت، چونکە لەئێستادا ئەو شارەدێیە لەژێرکۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی ) بە kdp.infoی راگەیاند: "هێشتا لە سنووری شارەدێی زوممار شەڕێکی قورس لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگەیش لە بەرگریێکی باشدایە و داعش نەیتوانیوە نزیک ببێتەوە."
(سەعید مەموزینی) ئەو دەنگۆیانەیشی رەت کردنەوە کە زوممار لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵ کرابێت و دەڵێت، "زوممار لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە و بە تاکتیکی لە کەسک کشایەوە بۆئەوەی لەلایەن فڕۆکەکانی سوپاوە بۆردووماران بکرێت و دواتر ھێرشی سەر کەسکینی کردووەتەوە و داعشی تێکشکاندووە."
(مەموزینی) زیاتر گوتی، "لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا بە سەدان چەکداری داعش کوژراون و شکستێکی گەوریان بردووە."
بڵند ئیبراھیم




