شەڕی قورس بەرپا بووە.. بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی عێراقەوە، پێشمەرگە لە کەسکین کشاوەتەوە

زوممار-تایبەت KDP.INFO- لە سەربازگەی کەسکینی سەر بە ناحیەی زوممار، شەڕێکی قورس لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا دەستی پێ کردووە و هێشتایش بەردەوامە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند، "لە ناوچەی کەسکین، شەڕێکی قورس لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا دەستی پێ کردووە و ھێزی پێشمەرگەیش لەو شوێنە کشاوەتەوە، لەبەر ئەوەی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراقەوە بۆردومان دەکرێت."
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، لە ئاکامی ئەو شەڕەدا، بەداخەوە، ژمارەیەک پێشمەرگە شەھید بوون و برینداریش هەن، لە ناو شەھیدەکانیشدا ئەندامێکی فەرماندەی دھۆک ھەیە بە ناوی عەقید(بژار خەلیل)."
ئەوەشی خستەڕوو، ئ
هێشتا ھێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدانە و بەرگریێکی باشیان کردووە و، داعش نەیتوانیوە نزیک ببێتەوە.
بڵندئیبراھیم




