داعش لە جەلەولایش شكستی هێنا.. زیاتر لە 25 كوژراویان هەیە

جەلەولا-KDP.info- لە سنووری شارەدێی جەلەولا تیرۆریستانی داعش بە چەكی قورس و لە سێ میحوەرەوە هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا هەموو هێرشەكان تێك شكان و زیاتر لە (25) چەكداری داعشیش كوژران.
سەرچاوەیەك لە شارەدێی جەلەولا بە KDP.infoـی ڕاگەیاند، نزیكەی سەعات (7)ـی سەرلەئێوارەیدوێنێ تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، هێزەكانی داعش لە هەر دوو گەڕەكی (وەحدە و تەجنید)ـی جەلەولا لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردووەتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام سەرجەم هێرشەكان تێك شكان و هێزەكانی پشتیوانیی دووی پێشمەرگە، بە چەكی قورس و زۆر بە توندی وەڵامی تیرۆریستانیان دایەوە.
سەرچاوەكە زیاتر گوتی، بە پێی ئامارەكان لەو هێرشەدا زیاتر لە (25) چەكداری داعش كوژراون.
هیوا حوسێن ئەمین




