٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەنناسبەدەستەکەی جەلەولا کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.INFO-  سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ھێزەکانی پێشمەرگە لە جەلەولا قەنناس بەدەستێکیان کوشت، کە بە قەنناسی جەلەولا ناسراوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ڕایگەیاندووە، "ھێزێکی تایبەتی پێشمەرگە لە گەڕەکی تەجنید لە ناحیەی جەلەولا، قەنناس بەدەستێکیان کوشتووە، کە بە (قەنناسی جەلەولا) ناسراوە."

سەرچاوەکە بۆ سۆمەرییە نیوز زیاتر گوتی، ئەو قەنناسبەدەستە یەکێکە لە چەکدارانی داعش و لە بەندیخانەی ئەبغرێب ھەڵاتووە و تۆمەتبارە بە کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک پێشمەرگە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار