زوممار.. پێشمەرگە زیانێکی گەورەی لە داعش دا

مووسڵ-KDP.INFO- چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی زوممار ھێرشیان کردە سەر بۆریێکی نەوت، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و زیانێکی گەورەیان لە داعش دا.
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک لیوا(عەبدوڵرەحمان کەورینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی زوممار ھێرشیان کردە سەر بۆریی نەوت کە پۆلیس پارێزگاری لێ دەکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەرپەچی ھێرشەکەی داعشیان دایەوە و شەڕ لەنێوان ھەردوو لادا دروست بوو و تا ئەمڕۆش بەردەوام بوو، بەڵام لە ئێستادا کۆتایی پێھاتووە و داعشیش شکستێکی گەوری بردووە.
(کەورینی )گوتیشی، داعش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراون و بریندار بوون و چەند تەرمێکیان جێماون و چەندین چەکداریشیان دەستگیر گیراون.
(کەورینی) روونیشی کردەوە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا تەنیا سێ پێشمەرگە بریندار بوون و برینی هەرسێکیشیان سووکن.
بڵند ئیبراھیم




