٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەشتیێک نەوتی کوردستان لە دەریای چین بەتاڵ کرا

سەرچاوە: KDP.info

سەنگافورە-KDP.INFO-  لە باشووری دەریای چین، نەوتی کوردستان لە کەشیێک بۆ یەکێکی دی گوێزرایەوە، بەڵام وەک ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، هێشتا کڕیار دیار نییە.

کەشتیی نەوتهەڵگر(یونایتد ئیمپلم) یەکێ لەو سێ کەشتییەیە کە زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی خاوی کوردستانیان بار کردووە.

یونایتد لیدەرشیپ یەکێکی دی لەو کەشتییە نەوتهەڵگرانە بوو کە، دوو مانگ لەمەوبەر نەوتی هەرێمی کوردستانی لە کەناراوەکانی مەغریب بەتاڵ کردەوە. ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەیش، کۆمپانیای مارین مانجمێنت سێرڤس بەڕێوەیان دەبات کە بارەگاکەی لە شاری پیریۆسی یۆنانە.

بەرپرسی جێبەجێکار لە کۆمپانیای مارین مانجمێنت سێرڤس دەڵێت، گوازتنەوەی ئەو بارە نەوتە لە کەشتیێکەوە بۆ یەکێکی دی کە کەشتیی یونایتد ئیمپلم بەشداری تێدا کردووە، پرۆسەیەکی یاساییە.

(کۆستاس جۆرجۆپۆڵۆس)-ی بەرپرسی بەکرێدان لە مارین مانجمێنت ڕایگەیاند، ئەو کەشتییە، سەربە کۆمپانیایەکی یاسایییە بۆ بەکرێدانی کەشتی و لە پرۆسەیەکی یاساییشدا وەگەڕ خراوە. مەبەستی لە بارکردنی نەوتی کوردستانە.

زیاتر گوتی "کەشتییەکە هێشتا لە سنووری ئاوی نێودەوڵەتیدایە." بەڵام ناوی ئەو کۆمپانیایەی نەگوت کە کەشتیی بە کرێ دەدات و نەوت دەگوازێتەوە، هێندە نەبێ کە زانیاریی دا ئەو نەوتەی باری کردووە هیی کوردستانی عێراقە.

بەپێی زانیارییەکانی بەشی خزمەتگوزاریی ڕۆیتەرز بۆ چاودێریی جووڵەی کەشتیی دەریایی، وەهای دەردەخات کە نیوەی کەشتییەکە بەتاڵ کرابێت. ئەو خزمەتگوزارییە نیشانی داوە کە، ئەو کەشتییە لە دەریای چین و 20کم لە دووریی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی مالیزیا و نزیکەی 50کم باکووری ڕۆژهەڵاتی سەنگافورە لەنگەری گرتووە.

 (کۆستاس جۆرجۆپۆڵۆس) گوتووشیەتی، نازانن کەشتیی داهاتوو بەرەو کوێ ڕێ دەکا و ئەمە بە کۆمپانیای بەکرێدەرەوە پێوەندی هەیە. زیاتر گوتی "ئێمە توانای کۆنترۆڵکردنی کەشتییەکەمان نییە. چاوەڕوانی دەرچوونی فەرمانین."

کەشتیی یونایتد ئیمپلم، لە ناوەڕاستی مانگی حوزێران نەوتی لێ بارکراوە و بەندەری جەیهانی تورکیای جێ هێشتووە.

سەرکەوت حەسەن

 

هەواڵی پەیوەندیدار