٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا هیچ قەدەغەیەکی لەسەر گوازتنەوە و فروشتنی نەوتی کوردستان نییە

سەرچاوە: KDP.info
جێگري وەزيري دەرەوەي وڵاتە يەکگرتووەکاني ئەمەريکا بۆ کاروباري عێراق(پريت مکگورک)

هەولێر-KDP.INFO-  وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە، دژ بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق جا لە هەر بەشێکییەوە بێت، بە نەوتی هەرێمی کوردستانیشەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق(پریت مکگورک)، لە چەند تویتێکدا لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تویتەر دەربارەی ئەو کەشتییە بارهەڵگرەی ەنوتی کوردستانی گەیاندووەتە کەناراوەکانی تێکساس ڕوونی کردووەتەوە، "سیاسەتی ئەمەریکا ڕوون و ئاشکرایە بەوەی کە، نەوت موڵکی تەواوی گەلی عێراقە."

زیاتر دەڵێت "وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، "ئەمەریکا هیچ قەدەغەیەکی نییە لەسەر گواستنەوە و فروشتنی نەوت لە هەر بەشێکی عێراق بێ و هەر پێشنیازێکی پێچەوانەی ئەم سیاسەتە راست نییە."

(پریت مکگورک) هاوکات گوتی، "لەسەر هەولێر و بەغدا پێویستە ئەو کێشەیە لە ڕێی دانوستانەوە چارە بکەن."

شەممەی ڕابرد کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە نزیکەی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی بارکردبوو و گەیشتبووە نزیک کەناراوەکانی تێکساس، پێرێ سێشەممە بە هۆی سکاڵایەکی حکوومەتی عێراقەوە لەلایەن دادوەری ئەو هیوستنەوە، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی درا، بەڵام دواتر ئەمەریکا رایگەیاند لەبەر ئەوەی کەشتییەکە لە سنووری تێکساس نییە، بۆیە ناتوانرێت دەستی بەسەردا بگیرێت.

وەک کاردانەوەیش لە بەرامبەر ئەو سكاڵایەی بەغدا، (ئاشتی هەورامی) ڕایگەیاند، پارێزەرانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوایەکیان لە دژی حکوومەتی عێراق لە دادگاكە تۆمار کردووە و بەغدا ناتوانی باری هەڵەکانی بە تۆارکردنی سکاڵا گرفت نانەوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕاست بکاتەوە.

 

سەرکەوت حەسەن

 

هەواڵی پەیوەندیدار